ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەرپرسانەتر بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت لەئەستۆ بگرن و بە وروژاندنی سۆزی نەتەوەیی و تائیفی خۆیان نەخڵافێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمڕۆ سێشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2020) لەگەڵ ڕێکخستنەکانی حزبەکەى لە چەمچەماڵ کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی نەیتوانی كارا و چالاك بێت و قەیرانی گەندەڵی و ناشەفافی داهات و مووچەخۆری نایاسایی چارەسەر بكات.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەمیندار تیشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی حزب و ئەو پلان و بەرنامانەی كە بۆ داهاتوو دانرەوە جێبەجێی بكات و یەكگرتوو بە شانازییەوە لەسەنگەری داكۆكی لە مافی ڕەوای گەلەكەمان و لەبەرەی میللەتدایەو لەگەڵ فشار دروستكرندایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری قەیرانەكان و دابینكردنی سەقامگیری ئیداری و سیاسی هەرێمەكەمان."