گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو موچە بەسەر یەکەوە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى دابەشکردنی دوو موچە بەسەر یەکەوە

2020.11.17 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى دابەشکردنی دوو موچە بەسەر یەکەوە

ناس کورد-

وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ڕاسپاردەى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەى دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم پێکەوە ڕوونە و هەر دەزگایەکی لیستی موچەی ئامادە بێت وەری دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر مەجید، وتەبێژ بەناوی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "هەر دەزگایەک لیستی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم ئامادە کردبێت ئەوە موچەکەى خەرج دەکرێت."

 

دەشڵێت، "هەندێک لە وەزارەتەکان دوو موچەیان وەرگرتووە لە ئەنجامی ئەوەى لیستی تایبەت بەو دوو مانگەیان ئامادە کردووە، ئەوانەی تریش دوو موچە وەردەگرن هەرکاتێک لیستەکانیان تەواو کرد."

 

دوای ئەوەى پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی پەسەند کرد و ڕێگەی دا بە حکومەت قەرز بکات بە مەبەستی پێدانی موچە، مستەفا کازمی فەرمانی کرد بە پێدانی دوو موچە بەسەر یەکەوە کە موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم بوون.