گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک باس لە شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی دەکات، نە لە عێراقە نە لە سوریا

2019.05.13 - 09:59
شارەزایەک باس لە شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی دەکات، نە لە عێراقە نە لە سوریا
ناس کورد- شارەزایەى ئەمنی باس لەوە دەکات کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى داعش لە ناوچەیەکى دورەدەستى وڵاتێکى دیکەیە نەک لە سوریا و عێراق. لەدوای دەرکەوتنى ئەبوبەکرد بەغدادی لە گرتە ڤیدیۆییەکەیدا، ئەو 17 شوێنەى کە دەزگا هەواڵگرییەکان چاوەڕێیان دەکرد بەغدادی تێدابێت بۆ چوار شوێن کەمکرایەوە. زەید حەمید، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی توێژینەوەى براکس تاکس بۆ شیکردنەوەى هەڕەشەکان کە بنکەى سەرەکی لە پاکستانە بە ڕۆژنامەى دەیلی مەیلی وتووە، "پێیان وایە بەغدادی لە شوێنی خۆحەشاردانی خۆی لە سوریا و عێراق هەڵهاتووە و پێدەچێت لەئێستادا لە ئەفغانستان بێت." بە وردبوونەوە لە وێنەکانی ئەو گرتە ڤیدیۆییەى کە مانگی ڕابردوو بەغدای تێدا دەرکەوت، ئەوان لێکۆڵینەوەیان لە هەندێک لەو شتانە کردووە کە لەو ژوورەدا هەیە بەغدادی تێیدا نیشتەجێبووە و پرسیار دەکات، "تەماشای دۆشەک و پشتییەکان بکەن، ئایا بە ڕاستى ئەوە ئەفغانستانە؟!" هاوکات لەدوای بڵاوبوونەوەى گرتەی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی لە کۆتایی مانگی نیساندا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەو گرتەیەی کە سەرکردەی داعش تێیدا دەرکەوت لە ناوچەیەکی دورەدەست تۆمارکراوە."