ناس کورد-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فشارە سیاسییەکانی بەغدا بۆسەر هەرێم گفتوگۆکانیان قورس کردووە و دەشڵێت، نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان فشارەکان زیاتر دەبن و بارودۆخەکە قورستر دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنڵایندا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئێمە لەماوەی ڕابردوو ئامادەییمان دەربڕی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و ئێستاش ئامادەین بۆ ڕێککەوتن."
وتیشی: "بەغدا بەردەوامە لەسەر فشارەکانی بۆسەر هەرێم و فشارە سیاسییەکان گفتوگۆکانیان لەنێوان هەرێم و بەغدا زۆر قورس کرد و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیش بارودۆخەکە قورستر دەکات."
قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە: "سەرەڕای ئەوەی بەغدا بەردەوامە لە فشارەکانی بۆسەر هەرێم، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆ و ئامادەیی ڕێککەوتنین لەسەرجەم بوارەکانی نەوت و گاز و دەروازە سنورییەکان."