ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، مستەفا کازمى به‌ڵێنیداوە له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو هەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ لە پیناو ناردنى شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خورانى هه‌رێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى (17ی تشرینی دووەمی 2020) لە هەژمار خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "به‌ر له‌وه‌ى گله‌یى له شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت كه تیمى دانوستانى هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین بژارده‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بووه".
ئاماژەى بەوەشکردووە "به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ى حه‌وتى یاسا‌كه دەرفەتێکی باش دراوه به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دانوستان. بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكا و په‌له بكات له ناردنى شاندێكى خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ى موچەخۆرانی هەرێم دوا نه‌كه‌وێت، و گه‌له‌كه‌مان په‌راوێز نه‌خرێت".
لاهور شێخ جەنگى دەڵێت "به‌گشتی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، بۆ داكۆكیكردن له مافی مووچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان، پڕ به‌رهه‌م بوو، له‌گه‌ڵ به‌رێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كى باشمان ئه‌نجامدا و، جه‌ختم كرده‌وه قووتى میله‌ته‌كه‌م نه‌كرێت به‌قوربانى غرورى هیچ لایه‌نێك".
ئاشکراشیکردووە، کازمی سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانی خۆى له تیمى دانوستانكارى هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنى دا له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە پیناو ناردنى شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خورانى هه‌رێم.