گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەنگاوەكانی دوژمنكارانەن’’

ئیدارەی ترەمپ لەتوركیا هەڵدەگەڕێتەوە

2020.11.17 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی ترەمپ لەتوركیا هەڵدەگەڕێتەوە

ناس کورد-

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ لەدیدار لەگەڵ ئیمانۆیل ماكرۆن جەخت لەبەرهەڵستیكردنی "زیادەڕۆییەكانی توركیا كردەوە لە ئەرمینیا و لیبیا و دەریای سپی ناوەڕاست" و بە "هەنگاوی دوژمنكارانە" ناویبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێكدا بۆ لۆفیگارۆی فەرەنسی كە "ناس كورد" ئەمڕۆ (17 تشرینی دووەمی 2020) بەدواداچوونی بۆ كردووە مایك پۆمپیۆ رایگەیاندووە، ئیدارەى ئەمریکا و ئەوروپا پێویستیان بە کارى هاوبەش هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى مامەڵەکانى تورکیا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەچەند مانگى کەمى رابردوودا.

 

وتیشى "لەگەڵ ماکرۆن تاوتوێی ئەو پرسەمان کردووە و رێککەوتووین لەسەر ئەوەى رێوشوێنەکانى ئەمدواییەى تورکیا دوژمنکارانە بوون"، لە ئاماژەیەکدا بۆ پشتیوانى تورکیا لە ئازەربایجان و ناردنى هێز بۆ شەڕکردن دژى ئەرمینیا.

 

ئەم پێشهاتە لەكاتێكدایە پێشتر ئیدارەی ترەمپ چاوپۆشی كرد لە توركیا بۆ كڕینی سیستمی موشەكی ڕوسی، هەروەها سزادانی ئەنقەرەی لەلایەن كۆنگرێسەوە ڤیتۆ كرد دژ بە هێرشەكانی لە رۆژئاوای كوردستان و لەناوەندە سیاسی و دیبلۆماسییەكان باوەڕێكی وەها هەیە كە ئەردۆغان و ترەمپ لێكگەیشتنی زۆر لەنێوانیاندا هەبووە.