گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندکار وەردەگرێت

بۆ یەكەمجار بەشێکى نوێى زانکۆیی لە هەرێم کرایەوە

2020.11.17 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەكەمجار بەشێکى نوێى زانکۆیی لە هەرێم کرایەوە

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، کردنەوەى بەشى فڕۆکەوانى لە زانکۆى سەڵاحەدین راگەیاند، کە دەبێتە یەکەم بەشى لەو شێوەیە لە هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشەکە له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین کراوەتەوە، ئەوەش بۆ جارى یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا بەشى لەو شێوەیە ده‌كرێته‌وه‌، بەپێی راگەیەنراوێکى خوێندنى باڵا (17ى تشرینى دووەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە.

 

لە مەراسیمى کردنەوەى بەشەکەدا، پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وتارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه‌ و ئاماژه‌ى بەوەکرد، كۆمپانیاى هه‌واوى بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى داناوەو له‌پارساڵه‌وه‌ چه‌ندین پێشبڕكێ ئه‌نجامداوه‌.

 

وتیشى "بۆ ئەمساڵی خوێندن لە بەشی فرۆكەوانی ژمارەیەك قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێت".