گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانكۆی سلێمانی لەبارەى کردنەوەى بەشە ناوخۆییەکانەوە بڕیاریدا

2020.11.17 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
زانكۆی سلێمانی لەبارەى کردنەوەى بەشە ناوخۆییەکانەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

 

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە بەشە ناوخۆییەکان بەرووى خوێندکاراندا بکرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆکە لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (17ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاساییدا بریاریداوە لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی لەناو بەشە ناوخۆییەکان بە چەند قۆناغێک بەشی ناوخۆیی بە زوترین کات بە ڕووی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیدا بکرێتەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، وەک قۆناغی یەکەم سەرەتای مانگی ١٢ بەشی ناوخۆیی دەکرێتەوە بەپێی پێویستی کۆلێجەکان.

 

لەسەرەتاى مانگى رابردوودا زانکۆی سلێمانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد، هەشتى ئەم مانگەش خوێندنی ناو کەمپەس دەستیپێکرد.