گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین ڕێژە لە چ شارێکە؟ 

هەرێمی کوردستان؛ بڕى گەنمى بەرهەمهێنراوى ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت 

2020.11.17 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ بڕى گەنمى بەرهەمهێنراوى ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە، زۆرترین ڕێژەی گەنمی بەرهەمهێنراویش لەسنوری پارێزگای سلێمانی بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هێمن موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند :"هەرێمی کوردستان ئەمساڵ دوو ملیۆن و 426 ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد :"لەسنوری پارێزگای هەولێر 759 هەزار 929 تۆن بووە، پارێزگای سلێمانی 816 هەزار و 344 تۆن بووە، گەرمیان 163هەزار و263 تۆن بووە،  پارێزگای هەڵەبجە 62 هەزار و 574 تۆن بووە و پارێزگای دهۆک 624 هەزار 857 تۆن بووە".

 

هێمن موراد ئەوەشی خستووەتە ڕوو:"لەئێستادا وەرزی دروێنەی گەنمە شامی لە سنوری پارێزگای هەولێردەستی پێکردووە، دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیەش  بەشێکی زۆری ڕەوانەی کارگەکانی دروستکردنی ئالیک دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت پێدوایستی هەرێمی کوردستان لەوماددەیە پڕبکرێتەوە".