ناس کورد-
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بژاردەى کشانەوەى کورد لە پڕۆسەى سیاسی عێراق لە ئارادا نییە و سەرکردایەتى کورد هەر بڕیارێک بدات پێوەى پابەند دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشیر حەداد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا (17ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە لەبارەى بژاردەى کشانەوەى کورد لەبەغدا رایگەیاندووە "ئه‌و بژارده‌یه جارێ له ئارادا نییه به‌ڵام ئەگەر ئه‌وه به‌كارهات بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی كورد ئێستا له‌به‌غدا وه‌كو لایه‌نێكی سه‌ره‌كی".
وتیشى "پارسه‌نگى ڕاگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه‌یه له به‌غدا، كورد هه‌رده‌م به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و هۆكارێك بووه بۆ زیاتر سه‌قامگیری بارودۆخی عێراق."
ده‌رباره‌ی پلانی نوێنه‌رانى كوردی له به‌غدا حه‌داد ده‌ڵێت "پلانه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه چاوه‌ڕوانی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، ئه‌وان چ بڕیار بده‌ن ئێمه‌ش ده‌بینه به‌شێك له‌و بڕیاره."
پێشیوایە، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاسای قه‌رز له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ست نیه به‌په‌رله‌مان به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان، "ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنێكی سیاسی بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌ن سیاسیه‌كانی عێراقی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌ت بتوانێت پرۆژه یاسایه‌ك بنێرێت یان سه‌رۆك كۆمار پرۆژه یاسایه‌ك ده‌نێرێت، تا بارودۆخه‌كه چاكتردهبێتهوه".
پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ( 12س تشرینی دووەمی 2020) پەسندکرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە نێو یاساکە دیارینەکراوە، بەڵام بڕی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە پرۆژە یاساکە بە 250 هەزار بەرمیل دانرابوو، زیادکراوە بۆ 480 هەزار بەرمیل نەوت.
لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، کە بۆ ماوەی 12 کاژتژمێر بەردەوام بوو، محەممەد حەلبووسی لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکەی دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "یاساکە بە تەوافوق یان بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێت."
دوای دەنگدان لەسەرپێنج ماددەی یەکەمی یاساکە مشت‌ومڕ و دەمەقاڵێ لەسەر ماددەی پێنجەم لە نێوان ژمارەیەک نوێنەری کورد و نوێنەرانی شیعە دروست بوو، فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد، دەنگدان لەسەر ماددەکانی دانیشتنەکە بەڕێوەچوو و یاساکە پەسندکرا.