گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرزێکى سەخت

هەواڵێکى ’ناخۆش’ لەبارەى ڤاکسینى چاوەڕوانکراو

2020.11.17 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکى ’ناخۆش’ لەبارەى ڤاکسینى چاوەڕوانکراو

ناس کورد-

دامەزرێنەری کۆمپانای "بیونتیک" بۆدروستکردنی ڤاکسین ڕایگەیاند، کاریگەری ڤاکسینە نوێیەکەیان لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا دەرناکەوێت و دەکەوێتە هاوینی داهاتوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئۆگۆرشاهین، دامەزرێنەری کۆمپانیای" بیونتیک" بۆ دروستکردنی ڤاکسین لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "بی.بی.سی" بەریتانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاندووە "وەرزی هاوینی داهاتوو بە شێوەیەکی بەرچاوهەست بە کاریگەری ڤاکسینە نوێیەکە دەکەین، ئەوەش وادەکات لەوەرزی زستانی 2021دا بەشێوەیەکی باش ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبێتەوە".

 

وتیشى "زستانی ئەمساڵ زۆر سەخت دەبێت، بۆیە پێشبینی دەکەین لەوەرزی هاوینی داهاتوودا ڤاکسینەکە بەشێوەیەکی کارا بکەوێتە سەر ڕێچکەی خۆی، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وەرزەدا بەراورد بەوەرزی زستان وسەرما و سۆڵە، ئەوەش وادەکات وەرزی زستانی داهاتوو کاریگەری ڤاکسینەکە بەشێوەیەکی ڕوون لە بنبڕکردنی نەخۆشییەکە دەربکەوێت".

 

دامەزرێنەری کۆمپانیای،"بیونتیک" ئەوەشی وتووە "دڵنیام ڤاکسینەکە بەڕێژەی لە 50% گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە نێو مرۆڤدا کەمدەکاتەوە، ئەوەش وادەکات ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکە بە هەمان شێوە کەمبێتەوە".

 

هەفتەی رابردوو هەردووکۆمپانیای فایزەروبایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی ڕایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان تێپەڕاندوە بەجۆرێک لە 90% کاریگەری هەبووە، لەسەرناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) (Covuity) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19).

 

هەروەها کۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمریکی رایگەیاندووە، ڤاکسینی کۆرۆنایان بەسەرکەوتوی تاقیکردوەتەوە، کەبەڕێژەی 94.5% کاریگەری ئەرێنی لەسەر توشبووی ڤایرۆسەکە هەیە.

 

پێشتر کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاندبوو، ئەگەربێت ورێژەی کاریگەریی ڤاکسینەکەی بگاتە لە 70%، ئەوا داوا لە دەستەی دەرمان وخۆراکی ئەمریکی دەکات مۆڵەتی "خێرا" ناسراو بە مۆڵەتی بارودۆخی نائاسایی پێبدرێت.

 

بەپێی ئامارەکانى رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەسەرئاستی جیهان زیاتر لە 150 ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کاریان لەسەر دەکرێت، کە زیاتر لە 11 ڤاکسینیان لە قۆناغە کۆتاییەکانیاندان.