گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روبەڕوى ڕێکارى یاسایى دەکرێنەوە

بڕیارێکى نوێ بۆ دوکانى گۆشتفڕۆش و کارکەگانى قیمەکردن

2020.11.17 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ بۆ دوکانى گۆشتفڕۆش و کارکەگانى قیمەکردن

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى ئاگادارى سەرجەم کارگەکانى قیمەکردن و دوکانى گۆشتفڕۆشەکان دەکاتەوە کە پابەندى رێنماییە نوێیەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بن و هۆشدارى ئەوە دەدات وا نەکەن روبەڕوى ڕێکاریى یاسایى دەبنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (17ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند،  سەرجەم کارگەکانی قیمەکردن و دوکانی گۆشتفرۆشەکان ئاگادار دەکەینەوە، پابەندی رێنماییە نوێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بن.

 

وتیشی،  وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری داوە لەکارگەکانی ئامادەکردنی قیمە، قیمەکردن قەدەغە بکرێت هەروەها لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا قیمەی ئامادەکراوی تیادا نەبێت.

 

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداریدا،  لەدوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا تەنها ئەو کاتەی کڕیار داوای قیمە دەکات گۆشتی بۆ قیمە بکرێت بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.