گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بژاردە و سیناریۆکان

ترەمپ لە دواساتدا لەهێرشکردنە سەر ئێران ’پاشگەزبووەوە’

2020.11.17 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ لە دواساتدا لەهێرشکردنە سەر ئێران ’پاشگەزبووەوە’

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، هەفتەى رابردوو توانیویانە دۆناڵد ترەمپ رازى بکەن کە بریارى هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانى ئێران نەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى نیویۆک تایمز (17ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆکردووە، ترەمپ هەفتەى رابردوو داواى بژاردەکانى کردووە بۆ هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییە سەرەکییەکانى ئێران، بەڵام لەکۆتایدا بڕیارەکەى گۆڕیوە.

  

بەرپرسێکى حکومى لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ترەمپ لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەورە یاریدەدەرەکانى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى کە پێنجشەممەى رابردوو بەرێوەچووە ئەو داوایەى کردووە، بەڵام بەشداربووانى کۆبوونەوەکە توانیویانە ترەمپ رازى بکەن کە ئەو بڕیارە نەدات بەهۆى ترس لە هەڵگیرسانى شەرێکى فراوان.

 

باسى لەوەشکردووە "ترەمپ داواى بژاردەکانى کرد و سیناریۆکان باسکرا، لەکۆتاییدا بڕیاردرا ئەو هەنگاوە نەنرێت".

 

پێشتر ڕۆژنامەى جێروزڵم پۆستى ئیسرائیلى پێشبینى کردبوو دۆناڵد ترەمپ فەرمان بکات بە هێرشکردنە سەر ئێران لە کۆتایی ویلایەتەکەى یان گڵۆپى سەوز هەڵ بکات بۆ ئیسرائیل ئەو کارە بکات و هەندێک یارمەتى بدات.  

  

ڕۆژنامەکە ئیسرائیلییەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ی تشرینى دووەمى 2020) جەخت دەکاتەوە کە "هەماهەنگى و پەیوەندى گۆڕینەوەى زۆر لەبارەى ئەو ئەگەرەوە هەیە، بەمدواییانەش ترەمپ نێردراوى تایبەتى خۆى لەبارەى ئێرانەوە ناردووە بۆ ئیسرائیل تا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانى تەل ئەبیت قسە بکات، بەدواى ئەویشدا بڕیارە مایک پۆمپیۆ سەردانێکى هاوشێوە بکات بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.  

 

هەر لەم میانەیەشدا تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوز دیمانەیەکى لەگەڵ راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران هربرت ماکماستەر کرد باسى لەئەگەرى هێرشرکردنە سەر ئیسرائیل کردبوو لەترسى سیاسەتى داهاتوى بایدن بەرامبەر ئێران.