گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە هەرێم

داهاتى دەروازەکانى عێراق بەڕێژەیەکى گەورە زیادیکردووە

2020.11.17 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتى دەروازەکانى عێراق بەڕێژەیەکى گەورە زیادیکردووە

ناس کورد-

رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، داهاتى دەروازە سنورییەکانى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر لە پێنج هێندە بەرزبووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەکە (17ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردووەتەوە، جوڵاندنى دۆسیەى دەروازە سنورییەکان لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانەوە، دەبێتە هۆى زیادبوونى داهاتى دەروازەکان لەدواى داهاتى نەوتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لیژنەى دارایی پەرلەمان پێشبینیدەکات داهاتى دەروازەکان بگاتە 12 ترلیۆن دینار لەئەگەرى بەردەوام بوونى ئەو رێوشوێنانە.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیران دەڵێت "پابەندبوون بەبڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى داهاتى دەروازەکان".

 

رونیشیکردووەتەوە، داهاتى نانەوتى تا ئێستا 6-7%ى داهاتى گشتى پێکدەهێنێت، بەڵام بەجێبەجێکردنى رێوشوێنەکان پێدەچێت ئەو بڕە لانى کەم بگاتە 25%.