گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پێکهاتەى شاندەکەى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

2020.11.17 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێکهاتەى شاندەکەى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق تاوتوێى بودجەى 2021ى عێراق و پشکى هەرێم دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى لە هەواڵێکدا کە (ناس کورد) بەدواداچوونى بۆ کردووە (17ى تشرینى دووەمى 2020) لەسەر زارى سەرچاوەیەک بڵاوى کردەوە، شاندێک بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایى و وەزیرى پلاندانان و سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، سەردانى شارى بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن و لێکتێگەیشتن لەبارەى بودجەى 2021ى عێراق.

 

بەگوێرەى هەواڵى ڕۆژنامەکە، شاندەکەى هەرێم لەسەردانەکەیاندا باس لەو بڕە نەوتە دەکەن کە هەرێم ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆى دەکات لەگەڵ ڕادەستکردنى نیوەى داهاتى دەروازە سنورییەکان و چۆنیەتى بەڕێوەبردنیان.