گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی ڤاکسینەکان

تایبەتمەندییەکى ’’گرنگى’’ ڤاکسینێکى چاوەڕوانکراو ئاشکراکرا

2020.11.16 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
تایبەتمەندییەکى ’’گرنگى’’ ڤاکسینێکى چاوەڕوانکراو ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى تایبەتمەندییەکى جیاکەرەوەى ڤاکسینە چاوەڕوانکراوەکەى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکراکرد کە جیهان چاوەڕوانیەتى بۆ رزگاربوون لەدەست ئەو پەتایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە (16ی تشرینی دووەمی 2020) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ڤاکسینەکەى پێویستى بە هەڵگرتن و پاراستن نییە لە پلەى گەرماى زۆر نزمدا وەکو ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر، ئەوەش پڕۆسەى گواستنەوە و دابەشکردنى ئاسان دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڤاکسینەکە پێدەچێت لەپلەى گەرماى ئاسایی نێوان 2 بۆ 8 پلە بۆ ماوەى 30 رۆژ بتوانرێت هەڵبگیرێت، هەروەها بۆ ماوەى شەش مانگ بتوانرێت بپارێزرێت لە 20 پلەى ژێر سفردا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر پێویستە لە 70 پلەى ژێر سفردا هەڵبگیرێت و لە پلەى گەرماى ئاساییدا تەنها بۆ پێنج رۆژ دەتوانرێت بپارێزرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکى کۆمپانیاى مۆدێرنا (16ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڤاکسینەکە جۆرە پرۆتینێکی نامۆ دروست دەکات هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوا لەسیستمی بەرگری لەش دەکات بەخێرایی تەنەدژەکانی دژبە ڤایرۆسەکە بەرهەمبهێنێت.  

  

پێشتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو، ئەگەربێت و ڕێژەی کاریگەریی ڤاکسینەکەی بگاتە لە 70%، ئەوا داوا لە دەستەی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکی دەکات مۆڵەتی "خێرا" ناسراو بە مۆڵەتی بارودۆخی نائاسایی پێبدرێت.  

  

بەپێی راگەیەنراوەکە، ڤاکسینەکە جیاواز لە ڤاکسینەکانی دیکە، دروستکراوە لەچەند پارچەیەکی بچوکی ترشی ناوەکی"MRN" کەوادەکات جەستەی مرۆڤ چالاک بکات بۆ ئەوەی پرۆتینکی نامۆ دروست بکات لەسەر شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە وادەکات سیستمی بەرگری لەش هەڵبخەڵەتێنێت کە توشی ڤایرۆسەکە بووە  بۆ ئەوەی ئەو دژە تەنانە دروست بکات کە  دووچاری ڤایرۆسەکە دەبنەوە".  

  

ئەو هەواڵە دوای هەفتەیەک دێت لەوەی کە هەردو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی رایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان تێپەڕاندوە و دەڵێن 90% کاریگەری هەبێت، لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) (Covuity) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19).  

  

لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، مۆدێرنا تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر زیاتر لە 30 هەزار کەسی خۆبەخش ئەنجامدا و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی هەرسێ قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتدا هەفتە بە هەفتە بڵاودەکردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پرەنسیپی شەفافیەت کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و ڤاکسین داوایان دەکات.  

  

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کۆمپانیاى "مۆدیرنا"، نزیکەی 20 ملیۆن دانە لەڤاکسینە کە تا کۆتایی ئەمساڵ  دەداتە ئەمەریکا،  کۆمپانیای فایزەریش ئەوەی ڕایگەیاندووە، بە نیازەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 50 ملیۆن دانە لە ڤاکسینەکەی بەرهەمبهێنیت.  

  

ئەمە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 150 ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هەن، لەنێوایاندا زیاتر لە 11 ڤاکسینیان لە قۆناخە کۆتاییەکانیاندان.