گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەتوانن قەرز بکەن’’

دادوەرێک بۆ نێچیرڤان بارزانی: قسەکانت دووفاقییە چونکە دەتوانن قەرز بکەن

2020.11.16 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێک بۆ نێچیرڤان بارزانی: قسەکانت دووفاقییە چونکە دەتوانن قەرز بکەن

ناس کورد-

لەتیف مستەفا، دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی کورد لە بەغدا قسەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی بە "دووفاقی" ناودەبات کە قەرزکردن لە دەسەڵاتی حکومەتى فیدڕاڵییە و دەڵێت، بەپێی یاسا حکومەتى هەرێمیش دەتوانێت قەرزی ناوخۆیی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەتیف مستەفا لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە فەیسبوکی خۆی بەناوی "دووفاقی لە قسەکانی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمدا" کە ناس کورد خوێندویەتییەوە (16ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، سەرۆکی ھەرێم وتی کە لە دەسەلاتیان نییە قەرز بکەن بۆ موچەی فەرمانبەران، ئەوە تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵە، "لەگەڵ ڕێزی زۆر بەڵام دەمەوێ پیتان بڵێم ئەم قسەیەت تەنھا بۆ خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەرامبەر بە توێژی ھەژاری فەرمانبەران."

 

دەشڵێت، "ئەگەرنا دەتوانن قەرز بکەن، بەتایبەتی قەرزی ناوخۆیی، چونکە بەگوێرەی مادەی 110 لە دەستوری عێراق تەنھا قەرزی سیادی و دەرەکی لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵە."

 

باسی لەوەشکردووە، بەڵام قەرزی ناوخۆیی دەسەڵاتی ھەرێمەکان و حکومەتی فیدراڵیشە و ھیچ ڕێگریەک نییە لە قەرزکردن لە کۆمپانیا زل و زەبەکاحەکانی خۆتان و دارودەستەکانتان و حیزبەکانتان کە لەماوەێ ئەم چەند ساڵەدا لەسەر حیسابی بودجەی خەڵک و بەنایاسایی و بەیارمەتی و ھاوکاری نایاسایی ئێوە سەرمایەکانیان بووەتە خەیاڵی و کاتیەتی تۆزێک لەو سەرمایە بدەن بەقەرز بە حکومەت و کەمێک لە بەرپرسیارێتی ھەڵگرن بەرامبەر توێژی موچەخۆران."

 

ئاشکراشی کردووە کە "حکومەتی عێراقیش سەدی حەفتای زیاتر لەو قەرزانەی کردویەتی قەرزی ناوخۆیین
سەرەرای ئەوە دوفاقی لەقسەکانتدا لەوەدایە کە تۆ دانتنا بە رێککەوتنی فرۆشتنی پەنجا ساڵەی نەوتی ھەرێم بە تورکیا کە بەھیچ شێوەیەک لە دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا نییە و لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیە، تەنانەت حکومەتی فیدراڵیش ناتوانێ بێ رەزامەندی پەرلەمانی فیدراڵی بیکات، کەچی تۆ کاتێک سەرۆکی حکومەت بویت بە نھێنی و بێ ڕەزامەندی نەک پەرلەمانی عێراق بەڵکو ەلکو بێ ڕەزامەندی پەرلەمانە بێ دەسەڵاتەکەی خۆشتان ئەو ڕێککەوتننامە ترسناک و نابەرامبەرەشتان ئەنجامداوە."

 

پرسیاریش دەکات کە "بۆ دەتوانی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بکەیت کە بە ھیچ شێوەیەک لە دەسەڵاتی خۆتدا نییە، بۆ ناتوانی قەرزی ناوخۆیی لە کۆمپانیا ناوخۆییەکانی خۆت بکەیت کە لە دەسەلاتێ خۆتە، بەڵام دیارە ناتانەوێ پارەی کۆمپانیاکانی خۆتان کەلەسەر حیسابی بودجەی گشتی بەنایاسایی سەرمایەی خەیاڵیان پێکەوە ناوە، ناتانەوێ بەقەرزیش بێ پارەکانیان لێ وەرگرنەوە."