ناس کورد-
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، داواى هەموارى یاساى قەرزى موچە دەکەن کە بەبێ دەنگى فراکسیۆنە کوردییەکان تێپەڕێنرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سهبری لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى کوردستان 24ى سەر بە سەرۆکى حکومەتى هەرێم کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (16ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، "دوای بڵاوبوونهوهی یاسای پڕكردنهوهی كورتهێنانی بودجه له رۆژنامهی وهقائیعی عێراقی"، داوای ههمواری یاساكه دهكهین".
وتیشى، "ئێمه وهك لایهنه كوردییهكان ئهو رێگه یاساییهمان لهبهردهمه بۆ ئهوهی بتوانین رێگری بكهین له چهسپاندنی ئهو یاسایهی كه به بێ دهنگی كورد پهسند كرا".
پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ( 12س تشرینی دووەمی 2020) پەسندکرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە نێو یاساکە دیارینەکراوە، بەڵام بڕی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە پرۆژە یاساکە بە 250 هەزار بەرمیل دانرابوو، زیادکراوە بۆ 480 هەزار بەرمیل نەوت.
لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، کە بۆ ماوەی 12 کاژتژمێر بەردەوام بوو، محەممەد حەلبووسی لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکەی دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "یاساکە بە تەوافوق یان بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێت."
دوای دەنگدان لەسەرپێنج ماددەی یەکەمی یاساکە مشتومڕ و دەمەقاڵێ لەسەر ماددەی پێنجەم لە نێوان ژمارەیەک نوێنەری کورد و نوێنەرانی شیعە دروست بوو، فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد، دەنگدان لەسەر ماددەکانی دانیشتنەکە بەڕێوەچوو و یاساکە پەسندکرا.