گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مۆڵەتی خێرا’’

ئەو ڤاکسینەی ئومێدی گەڕاندەوە بۆ جیهان چۆن کۆرۆنا دەکوژێت؟

2020.11.16 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ڤاکسینەی ئومێدی گەڕاندەوە بۆ جیهان چۆن کۆرۆنا دەکوژێت؟

ناس کورد-

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی رایگەیاند، ڤاکسینی کۆرۆنایان بەسەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە، کەبەڕێژەی 94.5% کاریگەریی ئەرێنی لەسەر توشبووی ڤایرۆسەکە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکى کۆمپانیاى مۆدێرنا (16ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڤاکسینەکە جۆرە پرۆتینێکی نامۆ دروست دەکات هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوا لەسیستمی بەرگری لەش دەکات بەخێرایی تەنەدژەکانی دژبە ڤایرۆسەکە بەرهەمبهێنێت.

 

پێشتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو، ئەگەربێت و ڕێژەی کاریگەریی ڤاکسینەکەی بگاتە لە 70%، ئەوا داوا لە دەستەی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکی دەکات مۆڵەتی "خێرا" ناسراو بە مۆڵەتی بارودۆخی نائاسایی پێبدرێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ڤاکسینەکە جیاواز لە ڤاکسینەکانی دیکە، دروستکراوە لەچەند پارچەیەکی بچوکی ترشی ناوەکی"MRN" کەوادەکات جەستەی مرۆڤ چالاک بکات بۆ ئەوەی پرۆتینکی نامۆ دروست بکات لەسەر شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە وادەکات سیستمی بەرگری لەش هەڵبخەڵەتێنێت کە توشی ڤایرۆسەکە بووە  بۆ ئەوەی ئەو دژە تەنانە دروست بکات کە  دووچاری ڤایرۆسەکە دەبنەوە".

 

ئەو هەواڵە دوای هەفتەیەک دێت لەوەی کە هەردو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی رایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان تێپەڕاندوە و دەڵێن 90% کاریگەری هەبێت، لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) (Covuity) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19).

 

لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، مۆدێرنا تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر زیاتر لە 30 هەزار کەسی خۆبەخش ئەنجامدا و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی هەرسێ قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتدا هەفتە بە هەفتە بڵاودەکردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پرەنسیپی شەفافیەت کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و ڤاکسین داوایان دەکات.

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کۆمپانیاى "مۆدیرنا"، نزیکەی 20 ملیۆن دانە لەڤاکسینە کە تا کۆتایی ئەمساڵ  دەداتە ئەمەریکا،  کۆمپانیای فایزەریش ئەوەی ڕایگەیاندووە، بە نیازەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 50 ملیۆن دانە لە ڤاکسینەکەی بەرهەمبهێنیت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 150 ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هەن، لەنێوایاندا زیاتر لە 11 ڤاکسینیان لە قۆناخە کۆتاییەکانیاندان.