ناس کورد-
شارەزایەکى بوارى کەشناسی پێشبینی بۆ وادەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى ئێستاى باران بارین و هاتنى شەپۆلێکى دیکە لە رۆژانى داهاتوودا راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار پسپۆری پێشبینیەکانی کەش و ھەوا (16ی تشرینی دووەمی 2020) لەسەکۆى ئەلیکترۆنى کەشوهەواى کوردستان کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لەکاتەکانی بەیانیەوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارینی زستانەی ناوچەکانی ھەرێمی گرتۆتەوە و بەرێژەی باش و مامناوەند باران ئەبارێت و لەناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر بارین".
وتیشى "باران بارین بەرێژەی باش و مامناوەند تا کاتەکانی نیوەی شەو بەردەوامی ئەبێت لە ناوچەی جیاجیا و سبەینێ سێشەمە کاریگەری لاواز دەبێت بەشێوەی نمە باران لەھەندێک کاتدا باران ئەبارێتەوە، لەکاتەکانی شەودا رەوشەکە ئاسایی ئەبێتەوە و کۆتایی بەکاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە دێت، بەڵام پلەکانی گەرمی بە نزمی ئەمێنێتەوە".
ئاراس جەبار باسى لەوەشکردووە، لە رۆژی ھەینیەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارینی بەخوڕ و ھەورە تریشقە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.