گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردن بە کۆرۆنا زیادیکردووە

تەندروستى هەڵەبجە زەنگى مەترسی لێدەدات

2020.11.16 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەڵەبجە زەنگى مەترسی لێدەدات

ناس کورد-

 

تەندروستى هەڵەبجە رایگەیاند، ئامارەکانى مردن بە کۆرۆنا لەماوەى ئەم مانگەدا بەراورد بە مانگى ڕابردوو بەرزبووەتەوە، سەرجەم تووشبوانیش لەژێر ئۆکسجیندان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاناز نەقشبەندى وتەبێژى تەندروستى هەڵەبجە (16ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ى راگەیاند، هۆکارى بەرزبوونەوەى ژمارەى مردووان بە کۆرۆنا دەگەڕێتەوە، بۆ خراپى دۆخى توشبووان بەتایبەت ئەوانەى نەخۆشى دیکەیان هەیە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەى پەتاى وەرزى و نەچوونى خەڵک بۆ نەخۆشخانە تا دۆخیان بەرەو خراپى دەڕوات.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەکۆى زیاتر لە 90 هەزار توشبوو، دوو هەزار و 880 توشبووى لە هەڵەبجەیە، هەروەها لەکۆى دوو هەزار و 866 حاڵەتى مردن، 115 حاڵەتى لە هەڵەبجە تۆمارکراوە.

 

شاناز نەقشبەندى وتى "لەکۆى ژمارەى مردن بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە 46 حاڵەتیان خەڵکى هەڵەبجە نین و دانیشتووى ناوچەکانى دیکەن، بەڵام لە هەڵەبجە داخڵکرابوون".

 

باسى لەوەشکرد، لەکۆى ژمارەى توشبووان 10 کەسیان لەژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردن و ئەوانەى تر لەژێر ئۆکسجیندان.

 

وتیشى "ئامارى توشبوون بەهەمان شێوازى پێشوو روو لە هەڵکشانە و پێویستە هاوڵاتییان زیاتر پابەندى رێنماییەکان بن".