گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ شوێنێکی گونجاو’’

سلێمانی مەیدانی ئاژەڵان دەگوازێتەوە

2020.11.16 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی مەیدانی ئاژەڵان دەگوازێتەوە

ناس کورد-
قائیمقامیەتی سلێمانی باس لەوەدەکات، بەھۆی نەگونجاوی شوێنەکەی و نزیکی لە ناوەندی شار و شوێنی نیشتەجێبوون، مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاندووە، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی گواستنەوەی مەیدانەکە بە ئامادەبونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە گواستنەوەی مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی دوو شەممەوە رێکارە کارگێڕیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و تەندروستیەکان بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.