ناس کورد-
لەسەر سکاڵاى هاووڵاتیان لیژنەکانى قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاناى سەگێکەوە دەچن کە لە لیژنە هاوبەشەکان بەهانای سەگێکەوە دەچن کە لە دۆخێکى تەندروستى و ژینگەیەکى خراپ‌دا بووە و ڕزگاریان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020، قائیمقامییەتی سلێمانی لەزاری شۆرش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: "لەرێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاژەڵدۆستانى شارى سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار کراوەتەوە لە هه‌بونی سەگێکى جۆری (مەڵتیس) له یەکێک لە سەیرانگاکان، کە لە ژینگە و تەندروستییەکى خراپ‌دا بووە و شوێنى مانەوەکەى شیاوى جۆرى ئاژەڵەکە نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكڕدووە: " دواى به‌دواداچوونی لیژنەی باڵا و سەدانكردنی شوێنەکە ده‌ركه‌وت، سەگەکە له بارودۆخێكی زۆر خراپدایه و ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خواردنی رۆژانەى تەندروستى بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه ماڵییه و له‌ناو ماڵدا به‌خێو ده‌كرێت و بۆ ژیان ژینگەى تایبەتى پێویستە."
نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی ئەوەشی خستەڕوو: " لە ئێستادا لیژنه‌كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ده‌ستبه‌جێ ئاژه‌ڵه‌كه لەو ژینگە نەشیاوە بباته‌وه دەرەوە و لە ماڵەکەى خۆیدا بە شێوازێکى تەندروست و شیاو بەخێوى بکات."
باسی لەوەشکردووە: "پێویسته ئه‌و كه‌سانەی ئاژه‌ڵی جوانی له‌ماڵه‌كانیاندا به‌خێوده‌كه‌ن، زوزو پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدەن تا دڵنیابنه‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆس و نه‌خۆشی نین."