گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى دەگەڕێتەوە کەرکوک؟

لێدوانى سەرکردەیەکى پارتى لەبارەى گەڕانەوەى حزبەکەى بۆ کەرکوک 

2020.11.16 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى سەرکردەیەکى پارتى لەبارەى گەڕانەوەى حزبەکەى بۆ کەرکوک 

ناس کورد- کاروان مەحمود 

جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتى کوردستان باس لەهەوڵەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک و ڕایگەیاند :ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و پارتی نەگەڕابێتەوە کەرکوک بێگومان هەڵوێستمان دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دیاری حسێن جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی، بە ناس کوردی راگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەکراوین لە چۆڵکردنی بارەگاکانمان لە کەرکوک و ئەگەر بارەگایەکیش چۆڵ بکرێت ئێمە خەڵکی خۆمان دەنێرینە ئەو بارەگایانە و ئەم دۆخەی لە کەرکوک هەیە پێمان قبوڵ ناکرێت و پێویستە گۆرانکاری لە دۆخی شارەکەش بکرێت.

 

وتیشى، لە ئێستادا گفتوگۆ بەردەوامە بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک بەڵام بەفەرمی هیچ بارەگایەک رادەستی پارتی نەکراوەتەوە تائێستا ئەگەر ئەو پرسەش دوابکەوێت تا کاتی هەڵبژاردن و پارتی نەگەڕابێتەوە بۆ پارێزگاکە بێگومان هەڵوێستی خۆمان دەبێت ئەوکات.

 

لەبارەی دژایەتی هەندێک لایەن بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی وتی: لە ئێستادا هەندێک لایەن بۆ دەنگ کۆکردنەوە دژایەتی پارتی دەکەن چونکە ئەوەی ئێستا لە عێراق دژایەتی پارتی بکات دەنگ بەدەستدەهێنێت و بێگومان لە ئێستاشدا ژمارەیەک لایەن نیگەرانن لە گەڕانەوەی پارتی و دەیانەوێت بەهەر هۆکارێک بێت ببنە ڕێگر لەبەردەم ئەو پرسە.