گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد هۆکارى دواخستنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرا دەکات 

2020.11.16 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکارى دواخستنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، دواخستنی دانیشتنی رۆژی (سێشەممە)ی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای لایەنێک بووە و ئێمە لەگەڵ ئەوەبووین دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت و تا ئێستاش نازانین ئەو لایەنە بۆچی داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری دواخستنی دانیشتنی رۆژی (سێشەممە)ی پەرلەمانی کوردستانى بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دواخستنەکە لەسەر داوای لایەنێکی سیاسی بووە بەبێ ئەوەی ناوی لایەنەکە ئاشکرا بکات و وتیشی: نازانین بۆچی داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کردووە.

 

باسی لەوەشکرد، وەکو فراکسیۆنی پارتی ئێمە لەگەڵ ئەوەبووین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت تاوەکو لەسەر ئەنجامی سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغداو پرسی رادەستکردنی نەوت بەرچاوروونی تەواو بدرێتە هاووڵاتیان.

 

دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو تێیدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتی پەسەندکردنی یاسای قەرز بەبێ کورد لە پەرلەمانی بەغدا بکرێت، بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.   

  

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه ‌بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى سبەینێ سێشه‌ممه‌‌ به‌ڕێوه‌بچێت."