گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەوداكەی دەگاتە بنكەی تەنەفی ئەمریكی

ماڵپەرێکى ئیسرائیل: ئێران موشەكێكی دوور مەودای داوەتە قەیس خەزعەلی

2019.05.12 - 18:27
ماڵپەرێکى ئیسرائیل: ئێران موشەكێكی دوور مەودای داوەتە قەیس خەزعەلی
ناس كورد- ماڵپەرێكی هەواڵگری ئیسرائیل، لە راپۆرتَێكدا چەند زانیارییەكی نهێنی تایبەت بە گفتوگۆی مایك پۆمپێوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لێپرسراوانی عێراق دوور لەچاوی راگەیاندنەكان لە دوا سەردانیدا بۆ بەغداد، بڵاوكردەوە. . ماڵپەری دیبكای ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێكدا، ئاماژەی بەوە كرد"مایك پۆمپێوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە هەندێ لایەنی عێراقی و ئێرانی كردووە، سەبارەت بەهەر ئەگەرێكی هێرشكردنی حزبوڵای عێراقی و ئەو گروپانەی كە سەر بە ئێرانن لە عێراق بۆ سەر بنكەی تەنەفی ئەمریكی لە سوریا، هۆشداری ئەوەشیداوە لە حاڵەتی هێرشكردنێكی لەو جۆرەدا واشنتۆن ڕاستەوخۆ هێرشەكانی خۆی دەستپێدەكات بۆ سەر بنكەكانی سوپای پاسدرانی ئێران. . بەگوێرەی ماڵپەرە ئیسرائیلیەكە "جموجۆڵەكانی قەیس خەزعەلی رابەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق كە باڵێكی حەشدی شەعبییە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت و هەر هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە لایەن بریكارەكانی ئێرانەوە لە عێراق ئەنجامبدرێت، واتای هێرشكردنی ڕاستەوخۆی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە بۆ سەر ئەمریكا و دەبێت بەرپەرچ بدرێتەوە". . لەبەشێكی دیكەی ڕاپۆرتی ماڵپەرەكەدا باس لە گروپێكی تری حەشدی شەعبی دەكات كە حزبوڵای عێراقییە و بە گوێرەی ماڵپەرە ئیسڕائیلییەكە ئەو گروپە فەرمان لە "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانیەوە وەردەگرێت و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "بەپشتیوانی ئێران پێگەی خۆیان لە ڕۆژئاوای عێراق بەهێز كردووە و ئێران كۆگاكانی "قەیس خەزعەلی" پڕكردووە بە موشەكی جۆراوجۆر و مەودای جیاواز". . ماڵپەرەكە ئەو جۆرە موشەكانە دیاری دەكات كە لە كۆگاكانی خەزعەلیدایە و روونیدەكاتەوە "ئەو جۆرە موشەكانەی لە كۆگاكانی قەیس خەزعەلیدا هەیە موشەكی (فەتح 1109) و مەوداكەی دەگاتە 300 كم، موشەكی (زلزال 2 و زلزال 3 ) مەوداكەی دەگاتە 1150 بۆ 210م، هەندێ موشەكی بالیستی كورت مەودای 1000 كیلۆمەتر، و بەم چەكانە گروپە شیعە عێراقییەكانی سەر بە ئێران، بە ئاسانی دەتوانن بنكە و سەربازگەكانی ئەمریكا بكەنە ئامانج لە دەرەوەی عێراق و بەتایبەتیش بنكەی "تەنەف"ی ئەمریكی لە وڵاتی سوریا". .