گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی موچە دۆلار دادەبەزێنێت

لەکاتی دابەشکردنی موچەدا لە عێراق نرخی دۆلار دادەبەزێت.. بۆچی؟

2020.11.16 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەکاتی دابەشکردنی موچەدا لە عێراق نرخی دۆلار دادەبەزێت.. بۆچی؟

ناس کورد-

لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرەو دابەزین چوو، مامەڵەکەرێکی دراویش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەکاتی دابەشکردنی موچەدا، بەغدا بەڕێگەی مزایەدە دۆلارێکی زۆر دەگۆڕێتەوە بە دینار و بەوەش نرخی دۆلار دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دوومی 2020، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق بەرەو دابەزین چوو و 100 دۆلار بەرامبەر 124.700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

 

جەمال عەبدولقادر، مامەڵەکەری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دابەزینی نرخی دۆلار هاوکاتە لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق و زۆرینەی کات لەوکاتەدا نرخی دۆلار بەراورد بە پێشتر دادەبەزێت."

 

ڕوونیشیکردەوە: "عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت و لەکاتی دابەشکردنی موچەدا، بڕێکی زۆر دۆلار لە بازاڕی ئازاد دا و بە موزایەدە دەفرۆشێت و دەیگۆڕێتەوە بە دینار، بەوەش نرخی دۆلار بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر دادەبەزێت، ئەو دابەزینەی ئێستای دۆلاریش بەرامبەر دینار پەیوەندی بەوەوە هەیە."

 

هاوکات سەبارەت بە بەرزبوونەوەیەکی کەمی نرخی تمەن، جەمال عەبدولقادر ئاماژەی بەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخی تمەن پەیوەندی بە بێدەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە هەیە بەرامبەر یەکتر، بەتایبەت ئەمریکا لەم ماوەیەدا هیچ قسەیەکی لە دژی ئێران نەکردووە و جۆ بایدنیش کە بڕیارە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بێت بێدەنگە. 

 

باسی لەوەشکرد، کاریگەرترین کارتێکەری نرخی تمەن ئەمریکایە و نرخی تمەن چاوەڕوانی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتەیە کە لە مانگەکانی داهاتوودا بەکوێ دەگات.