ناس کورد-
بەڕێوەبەرێی نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە سلێمانی باس لە دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، ئامارەکانی مردن بە کۆرۆنا لەشارەکانی دیکە لە سلێمانی-ش زۆرترن، بەڵام هی ئەوان ڕاست نین، دانیش بەوەدا دەنێت کە خەڵک لە بێ ئامێری هەناسەداندا گیانیلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی "شه‌هید د.هێمن له‌سلێمانی کە تایبه‌تە به كۆرۆنا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: " تووشبوونه‌وه به ڤایڕه‌سی كۆرۆنا زۆر زۆر ده‌گمه‌نه، واته له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا دوو كه‌س دووباره تووش نه‌بنەوە، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه تووشده‌بنه‌وه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌رگرییان په‌یدا نه‌كردووه بۆ ڤایڕۆسه‌كه، ئه‌وكاته جاری دووه‌م له‌وانه‌یه تووش ببنه‌وه به‌شێك له‌مانه دوباره بوونه‌وه نییه، به‌ڵكو چالاك بوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌یه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بووەته‌وه و نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه."
وتیشی: " تووشبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لهحاڵهتێكدایه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌رگری نه‌مێنێت، چونكه ئه‌و به‌رگریه‌ی له‌دوای كۆرۆنا دروست ده‌بێت( IGG) له‌وانه‌یه تا سێ مانگ بمێنێته‌وه یان له‌وانه‌یه زیاتر بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و سێ مانگه به‌رگری له‌شی نه‌ما ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكی تر تووش ببێته‌وه، چونكه وه‌كو وایه هه‌رگیز تووشی كۆرۆناكه نه‌بووبێت وه‌كو لایه‌نی زانستی ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه، به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان ڕێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه ببێته‌وه بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه كه له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا 2-3 كه‌س تووش ببنەوە."
ئەو پزیشکە پسپۆڕە باسی لەوەشکردووە: " به‌رگریی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دوای 2-4 هه‌فته لهچاكبوونهوه دهردهكهوێێت كه كه‌سه‌كه دروستیكردووه، واته ئه‌وكاته پشكنینی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌رگری دروست نه‌كردبێت له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی مانگێكدا دوای نه‌مانی نیشانه‌كان جارێكی تر چالاك ببێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی "شه‌هید د.هێمن لەبارەی دۆخی توشبووانی ئێستا ئاماژەی بەوەکردووە: "له‌شاری سلێمانی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له‌نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه نه‌خۆشی تازه داخل بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری ورد، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زۆریش به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی "بێدی" چاودێری ورد."
"هەروەها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ده‌بن به‌تایبه‌تی گه‌نج دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی لێیان پیس نه‌كات نایه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه واده‌زانن 14 ڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌ندێك كه‌س ئێستا له وه‌رزی پایزدا واده‌زانێت په‌تای وه‌رزی گرتووه، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس بكات و كه دێته نه‌خۆشخانه سوود له‌و چاره‌سه‌رانه وه‌رناگرێت كه له‌سه‌ره‌تا وه‌ری ده‌گرێت و نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس ده‌كات."
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی د.داهات حه‌وێزی باسی لەوەکردووە: " ڕێژه‌ی مردنی سلێمانی له ڕێژه‌ی پارێزگاكانی تر زیاتر نییه، له‌وانه‌یه كه‌متریش بێت، به‌ڵام ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاماری دروستن هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین له‌شاره‌كانی تر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌كۆرۆنا ده‌مرن ناخرێته ئاماری مردنه‌وه یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت كۆرۆنا-یان هه‌یه به‌ڵام پشكنینی لوتیان لێ وه‌رنه‌گیراوه له‌شاره‌كانی تر حسابی كۆرۆنایان بۆ ناكرێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر كۆرۆنایه."
سەبارەت بەوەی کە تاچه‌ند دروسته باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌هۆی نه‌مانی ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌وه هه‌ندێكجار تووشبووی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه؟ له‌وه‌ڵامدا د. داهات حەوێزی دەڵێت: " به‌ڵێ ڕاسته".