گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێک ڕەوانەى بەغدا بکرێت

پەرلەمانتارێکى یەکێتى داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەکات 

2020.11.16 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى یەکێتى داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەکات 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی یەکێتى لە لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە تێپەڕاندنی یاسای قەرز لە عیراق شکاندنی ئیرادەی کوردە، بەڵام پێمان باشە وەک دەستپێک و نیاز پاکییەک بۆ بودجەی سالی 2021 هەرێمی کوردستان پابەندی رادەستکردنی نەوت بێت و دۆخی دارایی لە هەرێمی کوردستان جێگیر بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، رازی نەبوونی پەرلەمانتارانی کورد بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەهۆی ئەوەیە ناردنی موچەی بەستووەتەوە بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ و حکومەت و پەرلەمانی عیراق متمانەیان بە حکومەتی هەرێم نەماوە لەوەی نەوت رادەست بکات هەرچەندە پێشتر هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بەڵام لە ساڵی 2019 هیچ بڕە نەوتێکی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی عیراق نەکراوە و لە ساڵی 2020یش تا ئیستا شەش موچە ڕەوانە کراوە و نەوت رادەست نەکراوە، بەوەش سوربوون لەسەر ئەوەی دەقێک هەبێت هەردوولا پابەند بکات بە نەوت بەرانبەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى باسی لەوەشکرد، هەرچەندە تیپەڕاندنی یاساکە بەبێ کورد  هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئیرادەی کورد پێویستە کورد هەڵوێستی سیاسی هەبێت بەڵام باشترە بیر لە خوشگوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردسیتانیش بکرێتەوە.

 

شیروان میرزا بۆچوونی خۆی لەبارەی رادەستنەکردنی نەوتی هەرێم خستە روو وتی: ئەنجامدانی ژمارەیەک گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و لە ئیستادا هۆکارێکە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم نەتوانێت پابەندی ناردنی نەوت نەبێت و ناتوانێت خۆی لەو گرێبەستانە رزگار بکات.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئێمە داوادەکەین هەرچی زووە هەرێمی کوردستان شاندێک رەوانەی بەغدا بکات و گفتوگۆو دانوستان بکات لەبارەی ئەم یاسایە چونکە دەتوانرێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت و ئەوەش دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق و متمانەیەک لە نێوان هەردوولا دروستدەکات.