گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پەرلەمانتارێکى عێراق باس لە ژمارەى ڕاستەقینەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات 

2020.11.16 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق باس لە ژمارەى ڕاستەقینەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، بایکۆتى کورد لەدانیشتنەکانى پەرلەمان هیچ کاریگەرییەکى بۆ سەر تەواوکردنى نیسابى یاسایى نابێت و هەموو لایەنە سیاسیەکانیش لەسەر ئەوە سورن کە هەرێم هەموو ئەوانەى لەگەردنیدایە ڕادەستى بەغداى بکات لەبەرامبەر شایستە داراییەکانیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، کاتیع ڕەکابى پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، ئەوەى کە هەندێک لەبەرپرسانى کورد دەڵێن ئەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ هەرێمى دەنێرێت کەمە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان لەفڕۆشتنى نەوتەکەیدا ئەوا نادروستە.

 

دەشڵێت، چونکە پێشتر لەناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و کابینەکەى عەبدولمەهدیدا ئەوە هاتووە کە هەرێم ڕێژەیەک لەنەوتەکە ڕادەستى سۆمۆ بکات لەگەڵ 50%ى داهاتى خاڵە سنورییەکان بەڵام هەرێم پابەندى ئەوە نەبوو و ڕەتى کردەوە.

 

ڕەکابى بەدوریشى دەزانێت لەپڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 پشکى کورد بەهۆى قەیرانى داراییەوە کەم بکرێتەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەرێمى کوردستان لەساڵى 2003ەوە تا ئێستا ڕەتیکردووەتەوە بودجەکەى یاخود ناوى فەرمانبەرەکانى ڕادەست بکات و هیچ مامەڵەیەکیش لەگەڵ فەرمانگەى دەستپاکى و هیچ فەرمانگەیەکى ترى ئەمنیى و ژمێریارى فیدراڵیدا ناکات.