ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان هەنگاوەکانى داهاتووى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لەبارەى ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە شاندێک سەردانى بەغدا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەمیانەى دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیوویەتى رایگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رزی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی هه‌موو بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، ته‌وافوق، شه‌راكه‌ت، فیدراڵیه‌ت و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی پێشێل كرد، كه له دوای ساڵی 2003 له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كراون.
وتیشى "له‌كاتێكدا پڕۆژه‌یاساكه به ناوی قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان بوو، به‌ڵام سروشتی یاساكه‌یان گۆڕی بۆ نیمچه یاسایێكی بودجه بۆ 3 مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه‌ش، بۆ لێدان و بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه وه‌ك دیاره پێشتر ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه و به‌دوای ده‌رفه‌ته‌دا گه‌ڕاون".
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رونیکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌مان كۆ كرده‌وه كه له مانگی 16/7/2020 تا 18/10/2020 له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان، كۆبوونه‌وه، كۆنووس و رێكه‌وتنی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌به‌رده‌ستدا بوون و سه‌رجه‌میان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی بۆ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا نیشان داوه، به‌رامبه‌ر دابینكردنی له 50%ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له 50%ی دیكه‌ش له‌رێگه‌ی داهاتی ناوخۆیه‌وه پڕده‌كرایه‌وه".
جەختیشى کردەوە، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی كه رۆژی سێشه‌ممه دانیشتنێكی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان بخه‌نه‌ڕوو و هه‌نگاوی دواتریش پێكهێنانی شاندێكی باڵای كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
بەپێویستیزانى هه‌نگاوی ژیرانه بنرێت و بڕیارێكی گونجاو بدرێت، كه ده‌ره‌نجامه‌كانی به كه‌مترین زیان بۆ گه‌لی كورد ته‌واو بێت.
وتیشى "له ده‌ستپێكیش پێویسته خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه و یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌و قۆناغه‌دا كامه هه‌نگاو گونجاوترینیانه، ئینجا بیر له بژارده‌كانی دیكه بكه‌ینه‌وه".
لەبارەى بژاردەکانى بەردەم هەرێمى کوردستان، هێمن هەورامى وتى "هه‌رێمی كوردستانیش بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام بۆ ئێستا پێویسته هه‌نگاوه‌كان به هه‌ستیارییه‌وه بنێین و به كه‌مترین زیان ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه یه‌كده‌نگییه‌كی به‌هێز له هه‌ڵوێسته‌كانیاندا به‌دی كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زه‌مینه‌سازی بۆ بڕیاره‌كانی داهاتوومان بكه‌ین".