گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزێکی ئەمریکی گەیشتنە عێراق

سانا: درەنگانی شەو هێزێکی ئەمریکیی زۆر لە سوریاوە بەرەو عێراق جوڵەیان کرد

2020.11.16 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
سانا: درەنگانی شەو هێزێکی ئەمریکیی زۆر لە سوریاوە بەرەو عێراق جوڵەیان کرد

 ناس کورد-

لەدوای لێدوانێکی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست، ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، هێزێکی ئەمریکی زۆر لە خاکی سوریاوە چوونە ناو خاکی عێراقەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی سانای فەرمیی سوری (دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمریکی سوریایان بەرەو خاکی عێراق جێهێشتووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هێزەکە پێکهاتوون لە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و لە دەروازەی سنوریی وەلیدەوە تێپەڕێون."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەممەی ڕابردوو، کریستۆڤەر میلەر، وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "کاتی ئەوە هاتووە بگەرێینەوە بۆ نیشتیمانی خۆمان"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە، بەڵام دواتر لە ژێر فشاری ئیدارەی حکومەتی ئەمریکادا بڕیاریدا کە نزیکەی 1000 سەرباز بهێڵێتەوە.