گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نمرەی سەروو 100 لە ئامادەییەکانی عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

2020.11.15 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
نمرەی سەروو 100 لە ئامادەییەکانی عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد- 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقى ئاشکرای کرد، لە خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى شەشى ئامادەیى 133 هەزار خوێندکار دەرچوون و 6 هەزاریان نمرەى سەروو 100یان هێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیهاب عەباس، بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوە و پلاندانان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقى (15ى تشرینى یەکەمى 2020) بە کەناڵى فەرمى عێراقییەى وتوە، ژمارەى ئەو خوێندکارانەى قۆناغى شەشى ئامادەیى کە لە خولى یەکەمدا دەرچوون گەیشتوەتە 133 هەزار کەس.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ژمارەى ئەو خوێندکارانەى نمرەى سەروو 95 یان هێناوە گەیشتوەتە 27 هەزار خوێندکار هەروەها زیاتر لە 6 هەزار خوێندکاریش نمرەى سەروو 100یان هێناوە.

 

بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوە و پلاندانان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى لەوەشکردوەتەوە، هەروەها ژمارەى ئەو خوێندکارانى ئەمساڵ لە خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکان بەشداربوون کەمتر بووە لە ساڵى ڕابردوو.