گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گۆڕان و یەکێتى بڕیار بدەن’

’رێگرییەکانى’ بەردەم رێککەوتنى هەرێم و بەغدا دیاریکران

2020.11.15 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
’رێگرییەکانى’ بەردەم رێککەوتنى هەرێم و بەغدا دیاریکران

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، چەند هۆکارێک ڕێگرن لەبەردەم رێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەى نەوت و پێویستە یەکێتى و گۆڕان "بڕیارێکى ئازایانە" بدەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى حەمە ساڵح لە ڤیدیۆیەکدا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک (15ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بینیویەتى ئاماژەى بەوە کردووە، رێگرى یەکەم ئەوەیە تا کۆتایی 2019 هەرێمى کوردستان نەوتەکەى فڕۆشتووە، بۆیە ناتوانێت بیدات بەبەغدا، لەگەڵ قەرزى تورکیا و رۆسنەفت، رێگرى دووەمیش گرێبەستى پەنجا ساڵییە کە هەرێمى کردووەتە بارمتەى تورکیا.

 

بەوتەى عەلى حەمەساڵح، رێگریی دیکە سودمەندى بەرپرسانە لە گەندەڵى نەوت، بەڵام جگە لە رێککەوتن هیچ چارەسەرێکى دیکە نییە.

 

دەشڵێت، یەکێتى و گۆڕان بەشدار نین لە پڕۆسەى نەوت و پێویستە بریارێکى ئازایانە بدەن، ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت هەرێم رووبەڕووى قەیرانێکى قوڵ دەبێتەوە.