گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆدەبێتەوە

سەرکردەیەکى یەکێتى زانیارى لەبارەى سەردانەکەى لاهور شێخ جەنگى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.11.15 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى زانیارى لەبارەى سەردانەکەى لاهور شێخ جەنگى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان زانیارى لەبارەى سەردانەکەى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات و رایگەیاند "لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆدەبێتەوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى راگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020)، لەسەر راسپاردەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى سەردانى بەغداى کردووە و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەدات".