گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی باران بۆ ئەمشەو بەپێی نەخشەی کەنەدی

2020.11.15 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی باران بۆ ئەمشەو بەپێی نەخشەی کەنەدی

ناس کورد- 

شارەزایەکى کەشناسى عێراقى بڵاویکردەوە، ئەمشەو بارانبارین لە شارەکانى باکور و باکورى پارێزگاکانى ئەنبار و سەڵاحەدین دەسپێدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادق عەتیە شارەزاى بوارى کەشناسى عێراقى (15ى تشرینى یەکەمى 2020) لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى بڵاویکردوەتەوە، پێشبینیەکانى بارانبارین بۆ ئەمشەو (شەوى یەکشەممە) ئەوەیە کە باران لە شارەکانى باکورى عێراق دەبارێت.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، هەروەها باران لە ناوچەکانى باکورى پارێزگاى ئەنبار و باکورى پارێزگاى سەڵاحەدینیش دەبارێت، ئەوەش بەپێى نەخشەى کەنەدى.

 

بەپێى پێشبینیەکانیش، بڕیارە لە ڕۆژەکانى کۆتایى ئەم مانگە لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان و عێراق بەفربارین بە ڕێژەیەکى کەم دەستپێبکات.