گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە گواستنەوەى دەسەڵات دەکات

یاریدەدەرێکى بایدن وەڵامى تویتە تازەکانى ترەمپ دەداتەوە 

2020.11.15 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرێکى بایدن وەڵامى تویتە تازەکانى ترەمپ دەداتەوە 

ناس کورد- 

یاریدەدەرێکى جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا ڕایگەیاند، دانپێدانانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا بە دۆڕاندن هیچ کاریگەرییەکى ڕاستەقینەى لەسەر ڕاستى هەڵبژاردنەکان نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆن کلاین کە بایدن بۆ پۆستى گەورە بەرپرسى کارمەندانى کۆشکى سپى پاڵاوتویەتى بە تۆڕى NBCى وتوە، ئەوەى دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر دەینوسێت ئەوە دیارى ناکات کە جۆ بایدن سەرۆکە یاخود نا، بەڵکو گەلى ئەمەریکى ئەوەیان دیارى کرد.

 

باسى لەوەشکردوە، داوا لە حکومەتى فیدراڵى دەکەن پشت بە هەوڵەکانى تیمى گواستنەوەى دەسەڵات ببەستن لەم هەفتەیەدا تا بتوانن دەستبکەن بە کارکردن لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى و ڕوبەڕوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا.

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لەدوو تویتدا نوسیبوى، جۆ بایدن بەهەڵبژاردنێکى ساختە بردیەوە، کۆمپانیاى دۆمینیۆن سەر بە کەرتى تایبەت و بەرپرس لەڕێکخستنى پڕۆسەى هەڵبژاردن و جیاکردنەوە و ژماردنى دەنگەکانى بە ساختەکارى تۆمەتبار کرد بوو.

 

لەتویتێکى تریشیدا جارێکى تر ترەمپ هێرشى کردە سەر ئەو ڕاگەیاندنانەى کە ئەو بەساختە و بێدەنگ ناویان دەبات کە بردنەوەى بایدنیان بەجیاوازییەکى زۆرى دەنگدانەوە ڕاگەیاندوە و باسى لەوەشکردبوو "دەنگدان لەڕێگەى پۆستى ئەلیکترۆنیەوە، ساختە و گاڵتەجاڕی بوو".