ناس کورد-
سیاسەتمەدارێکى کورد ڕایگەیاند، مەزڵوم کۆبانێ نێوەندگیریی لەنێوان پارتى و پەکەکە دەکات و هەوڵەکانى لەو بارەیەوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا هێزەکانى هەردوولا بەرانبەر یەکتر وەستاون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد ئەمین پێنجوێنى کە ئاگادارى هەوڵەکانە بۆ نێوەندگیریی نێوان پەکەکە و پارتى (15ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، جەنەراڵ مەزڵوم کۆبانێ پەیوەندى بە هەریەکە لە سەرۆکى هەرێم و بەرپرسانى پارتى، هاوسەرۆکانى یەکێتییەوە کردووە بۆ رێگەگرتن لەشەڕ و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ.
وتیشى هەروەها سەرجەم حزبەکانى دیکەش لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
پێنجوێنى باسى لەوەشکرد، سەربارى ئەو هەوڵانە هێشتا دۆخەکە ئاڵۆزە و هێزەکان بەرانبەر یەکتر وەستاون و سەنگەریان لێداوە، شەڕى راگەیاندنى هەردوولاش بەردەوامە، بەڵام هیوا هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکان.
گرژییەکانى پەیوەندییەکانى پارتى و پەکەکە لە چوارى ئەم مانگەوە زیاتر بوون، دواى ئەوەى لە ڕوبەڕوبونەوەیەکی تەمومژاوی هێزەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی پەکەکەدا لە چەمانکێ، پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (10ی تشرینی دووه‌می 2020) هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه ئاشكرا كرد.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری مۆنیته‌ری ئه‌مریكی كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه مه‌زڵوم كۆبانێ رایگه‌یاند، گرژی هه‌یه له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێمه نامانه‌وێت به‌شێك بین له‌و گرژییانه.
وتیشی "ئێمه وه‌كو كوردی سوریا وه‌كو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و وه‌كو كانتۆنه‌كان ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه بچینه پاڵ یه‌كێك دژ به‌لایه‌كی تر. ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه لێدوان له دژی یان پاڵپشتی پارتی یان په‌كه‌كه بكه‌ین".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تییه به‌لای ئه‌وانه‌وه و ناڕازین به‌هه‌موو جۆرێك له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه له‌ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان.