گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى وڵاتە هەژارەکان؟

زۆرێک لە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایەرز لەلایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە کڕاوە 

2020.11.15 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
زۆرێک لە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایەرز لەلایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە کڕاوە 

ناس کورد- 

میدیایەکى ئەمەریکى ئاشکراى کرد، ئەو ڤاکسینەى کە کۆمپانیاى فایەرزى ئەمەریکى ئامادەى دەکات لەلایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە ملیارێک بەشى لێکڕدراوە کە دەکاتە ڕێژەى 82% و بەوەش ئاستەمە وڵاتە هەژارەکان بتوانن دەستیان بگاتە ئەو ڤاکسینە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى سالۆنى ئەمەریکى لەڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەوەى ئاشکرا کردووە، وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەستیانکردووە بە کڕینى زیاتر لەیەک ملیار بەش بۆ خۆیان لە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەکۆمپانیاى فایەرزى ئەمەریکى.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو بڕەش نزیکەى 82% ڤاکسینەکە پێکدەهێنێت کە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە لەکۆتایى ساڵى 2021ەوە بەرهەمى دەهێنێت، ئەوەش واى کردووە چالاکانى وڵاتانى ئەوروپا بەتایبەتى بەریتانییەکان هۆشدارى بدەن کە وڵاتە هەژارەکان بەو هۆیەوە بێ بەش دەبن لەڤاکسینەکە.

 

ئەو میدیا ئەمەریکیە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کۆمپانیاى فایەرز 100 ملیۆن بەشى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڤاکسینەکە کڕیوە و دەیەوێت 500 ملیۆن بەشى تریش بکڕێت، بەریتانیاش 40 ملیۆن بەشى کڕیووە و یەکێتى ئەوروپاش 200 ملیۆن بەش و دەیەوێت 100 ملیۆن بەشى تریش بکڕێت.

 

هاوکات دەزگایەکى تایبەتمەندى بەریتانیاش بەناوى کۆمەڵەى دادگەرى جیهانى ڕایگەیاندووە، هاوبەشەکەى کۆمپانیاى فایەرزى ئەمەریکى کە کۆمپانیاى بیونتیکى ئەڵمانیە کۆمەڵێک هاریکارى و پاڵپشتى لەلایەن ئەڵمانیاو وڵاتانى ئەوروپیەوە بەدەستگەیشتووە و لەزۆر باجیش بەخشراون، پێدەچێت بتوانن بەشێک لەو ڤاکسینە بۆ وڵاتە هەژارەکان لەڕێگەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە دابین بکەن.

 

پیشتریش لەتوێژینەوەیەکدا زانکۆى دیوکى ئەمەریکى ئەوەى ئاشکرا کرد، ملیارەها لەخەڵکى وڵاتە هەژارەکان دەستیان ڕاناگاتە ڤاکسینەکە تا ساڵى 2023 و 2024.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ھەڵپەى وڵاتە دەوڵەمەندەکان بۆ کڕینى ڤاکسینەکە جیاوازییەکى زۆرى لەسەر ئاستى جیهان بۆ گەیشتن بەڤاکسینەکە خوڵقاندووە.