گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى مستەفا کازمى لەبارەى کێشەکانى شنگال 

2020.11.15 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى مستەفا کازمى لەبارەى کێشەکانى شنگال 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشوازى لە وەفدێکى دانیشتوانى قەزاى شنگال کرد و جەختى کردەوە کە چارەسەر ناوخۆییە نەک دەرەکى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە بڵاوى کردەوە (15ى تشرینى دووەمى 2020)، کازمى پێشوازى لە وەفدێکى دانیشتوانى قەزاى شنگالى سەربە پارێزگاى نەینەوا کرد و گوێى لە کێشە و داواکاریەکانیان بۆ خزمەتگوزارى و بەهێزکردنى سەقامگیرى قەزاکە گرت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا کازمى سوربونى خۆى لەسەر گرنگیدانى حکومەت بە بارودۆخى گشتى شنگال و دۆزینەوەى چارەسەرى ئەو کێشانەى دانیشتوان پێوەى دەناڵێنن پیشانداوە، جەختیشى لەسەر ئەوەکردوەتەوە کە چارەسەرەکان ناوخۆین نەک بە ئالیەتە دەرەکییەکان.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەگرنگى گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ شەنگال کردۆتەوە و بەپێویستى زانیوە کە دانیشتوانەکەى دەست بە ناسنامەى نیشتمانیانەوە بگرن، یاسا گرەنتى بنیادنانى دەوڵەتێکى بەهێز دەکات و هەمەچەشنەیى ئایینى و ڕەگەزیى لەبەرچاو دەگرێت کە ئەوەش بنەماى هێزە نەک لاوازى و سەروەتێکى هەمیشەیى عێراقە.