گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

یەکەم لێدوانى فەرمى حکومەتى عێراق لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغدا 

2020.11.15 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى فەرمى حکومەتى عێراق لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغدا 

ناس كورد- 

ڕاوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، چەند جوڵە و لێکتێگەیشتنێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان لەئارادایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى ئابوریى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ماڵپەڕى جزیرە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020)، چەند جوڵە و لێکتێگەیشتنێک بە سەرۆکایەتى لیژنە هاوبەشە باڵاکان هەیە سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ڕێکخستنى داهاتى نەوتى و رادەستکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە پرۆژە یاساى بودجەى 2021 پشت بە گفتوگۆکان و لێکتێگەیشتنەکانى نێوان حکومەتى هەردولا دەبەستێت.

 

ڕۆژى (پێنجشەممە)ى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردیەکان یاساى قەرزى پەسەند کرد و تێیدا ناردنى داهاتى نەوت و نیوەى داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنوریەکان وەک مەرجى ناردنى موچە دانرا، ئەوەش ناڕەزایەتى و ڕەخنەى حکومەتى هەرێم و چەند لایەنێکى بەدواى خۆیدا هێنا.