گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پیشەسازی ئوردن: پەیوەندییە ئابورییەكانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزدەكەین

2019.03.06 - 10:02
وەزیری پیشەسازی ئوردن: پەیوەندییە ئابورییەكانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزدەكەین

 

ناس کورد-

 

وەزیری پیشەسازی وبازرگانی وڵاتی ئوردن  دیداری سلێمانی بەشدارە و ڕایگەیاند دەیانەوێت پەیوەندییە ئابوریەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێز بکەن.

 

تاریق حەموری  وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن لە کاتی بەشداری لە دیداری سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "سەردانەكەمان  بۆ بەشداری كردنە لە دانیشتنێكی دیدارەكەدا، سەبارەت بە تاووتوێكردنی بەرنامەیەكی تۆكمەی ئابوری و بازرگانی لەنیوان و ئوردن و هەرێمی كوردستان".

 

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن ئاماژەی بەوەشکرد: "لە سەردانەكەیدا چاوی بە بەرپرسانی عیراقیش دەكەوێت، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە گەڵیاندا، وە هەروەها ئەكتیڤكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی پێشتر عیراق و ئوردن ئیمزایان كردووە".

 

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئوردن لە ساڵی 2018 دا نزیكەی 565 ملیۆن دولار بووە، قەبارەی هاوردەكردنی كاڵا و شمەكی ئوردنێش بۆ عیراق زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار دۆلار بووە.