ناس کورد-
بۆ یەکەمجار ترەمپ دانى نا بەشکستى لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتەکەیدا و ڕایگەیاند، جۆ بایدن بەهەڵبژاردنێکى ساختە بردییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوو تویتى نوێدا کە لە هەژمارى خۆى لە تویتەر بڵاوى کردەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردوون، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020) ، کۆمپانیاى دۆمینیۆن کە سەر بەکەرتى تایبەتە و بەرپرس بووە لەڕێکخستنى پڕۆسەکە و جیاکردنەوە و ژماردنى دەنگەکان هۆکارێکە لەوەى کە لەهەڵبژاردنەکەدا ڕویداوە.
ترەمپ لەبارەى ناوبانگى کۆمپانیاکەشەوە دەشڵێت، ناوبانگی لەکەدارە و کەڵک لەچەند کەرەستەیەک وەردەگرێت.
لەتویتێکى تریشیدا جارێکى تر سەرۆکى ئەمەریکا هێرشى کردە سەر ئەو ڕاگەیاندنانەى کە ئەو بەساختە و بێدەنگ ناویان دەبات کە بردنەوەى بایدنیان بەجیاوازییەکى زۆرى دەنگدانەوە ڕاگەیاندووە.
لەکۆتایى تویتەکەشى ترەمپ وتویەتى "دەنگدان لەڕێگەى پۆستى ئەلیکترۆنیەوە، ساختە و گاڵتەجاڕی بوو".
ئەوەش لەکاتێکدایە دواى تەواوبوونى هەڵبژاردنەکە و جیاکردنەوەى دەنگەکاندا ترەمپ دانى بەشکستى لەو هەڵبژاردنەدا نەدەناو وبەردەوام جەختى لەبوونى ساختەکارى پڕۆسەکە دەکردەوە.