گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لەبەغداوە

دوو ترلیۆن دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت

2020.11.15 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوو ترلیۆن دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى راگەیاند بۆ تەرخانکردنى بڕى دوو ترلیۆن دینار بۆ پێدانى شایستە داراییەکانى جوتیاران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەکە (15ی تشرینی دووەمی 2020) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند، محەمەد کەریم خەفاجى وەزیرى کشتوکاڵ لەکۆبوونەوەیەکدا لەبارەى وەرزى چاندنەوە باسى لەوەکردووە کە پێویستە شایستە داراییەکانى جوتیاران خەرج بکرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانیان وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنى بڕى دوو ترلیۆن دینار وەک شایستە داراییەکانى جوتیاران و کڕینى گەنم جۆ لێیان.

 

وەزیرى کشتوکاڵ باسى لەوەشکردووە، لەچەند رۆژى داهاتوود پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت، سەرەڕاى ئەو هاوکارییانەى پێویستە بۆ وەرزى نوێی چاندن.