گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاوێکى نوێ

چارەسەرى کۆرۆنا لە سلێمانى دەبرێتە ماڵەکان

2020.11.15 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرى کۆرۆنا لە سلێمانى دەبرێتە ماڵەکان

ناس کورد-

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، چەند تیمێکى گەڕۆک دەستدەکەن بە چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لە گەڕەک و ماڵەکاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى (15ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، ئەو کارە لەچوارچێوەى پڕۆژەی رێکخراوێکى ئەڵمانى و کۆمپانیایەکدایە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لەناو ماڵان.

 

وتیشى "تیمەکان دەچنە گەڕەک و ماڵەکان و چارەسەرى ئەو توشبووانە دەکەن کە لەماڵەکان خۆیان کەرەنتینە کردووە".

 

هێرش سەلیم جەختیشیکردەوە، پێویستە خەڵک پابەندى رێنماییەکانى خۆپاراستن بن لە کۆرۆنا بۆ ئەوەى خۆیان بەدور بگرن لەو پەتایە.