گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ورده‌كاری زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى کازمى لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 

2020.11.15 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى کازمى لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر پابەندبوونى حکومەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکاندا کۆبویەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020)، لەمیانەى پێشوازیکردنى لە ئەندامانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، سەرۆک وەزیران جەختى لەسەر پابەندبونى حکومەت بەکاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەوە کردووە کە بڕیارى لەسەر دراوە 6ى حوزەیرانى ساڵى 2021 بەڕێوەبچێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەڵبژاردنى پێشوەختە دەستکەوتى کابینەکەیان و بەدیهاتنى خواستى خەڵکى و خۆپیشاندەرانى تشرینە لەعێراق.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، کازمى بەئەندامانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى وتووە:" چیتان پێویستە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان لەو کاتەدا ئێستا بیڵێن و داواى بکەن بۆ ئەوەى لەنزیکترین کاتدا لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران تاوتوێ بکرێت و هەروەها بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر جێبەجێکردنى داواکارییەکانتان بدرێت ئەوەش بەمەبەستى ڕاپەڕاندنى بەو ئەرکە مێژوییەى کە کابینەکەیان لەسەر شانیەتى". 

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى بەهەموو وەزارەت و دامودەزگاکانى حکومەت کردووە کارئاسانى بۆ کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بکەن و بەربەستى بەردەم کارەکانیان نەهێڵن و ڕۆتیناتیان لەگەڵدا کەمبکەنەوە و کارى جدى بۆ ئامادەکارى لیستى دەنگدەران و پێداویستیەکانى تر بکرێت.