گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى نیوە

ئامارێکى ’مەترسیدار’ لەبارەى دەنگدەرانى پارێزگاکانى هەرێم راگەیەنرا

2020.11.15 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارێکى ’مەترسیدار’ لەبارەى دەنگدەرانى پارێزگاکانى هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى هەڵبژاردن رایگەیاند، ٪‏٤٥ی دەنگدەرانی ھەرێم کارتى بایۆمەترییان نییە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو، بەوەش دەرفەتى ساختەکاریی زیاتر دەڕەخسێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەعید کاکەیی ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى کۆمسیارانى هەڵبژاردنەکانى عێراق و شارەزاى هەڵبژاردن لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى  (15ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی ١،٤٩٥،٦٢٨ دەنگدەر تەنھا ٨٥٤،٤٩٢ دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە. واتە، ٪‏٥٧ی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەرھێنراوە و ٪‏٤٣ی دەنگدەران کارتی دەنگدانە کۆنەکەیان ھەیە کە بە ئاسانی تەزویر و ساختەکاری پێدەکرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە پارێزگای ھەولێر لە کۆی ١،٣١٧،١٥٨ دەنگدەر تەنھا  ٦٧٩،٣١٧ دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەرھێنراوە و ٪‏٤٨ی دەنگدەران کارتی دەنگدانە کۆنەکەیان ھەیە.

 

بەوتەى سەعید کاکەیی، لە پارێزگای دھۆك لە کۆی ٨٨١،٦٥٣ دەنگدەر تەنھا ٥٢٢،٦٤٥ دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەرھێنراوە  و ٪‏٤١ی دەنگدەران کارتی دەنگدانە کۆنەکەیان ھەیە.

 

دەشڵێت، بەواتایەکی دیکە، ٪‏٤٥ی دەنگدەرانی ھەرێم بیانەوێت یان نەیانەوێت بە دەرنەکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکان بەشدارن رەخساندنى دەرفەت بۆ تەزویر و ساختەکاریی.

 

سەعید کاکەیی داوا لە هاوڵاتییان دەکات زانیاریەکانتان تازە بکەنەوە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەربهێنن.