گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بژاردەى هەرێمى ئاشکراکرد

نێچیرڤان بارزانى باسى قەرزى موچە و رێککەوتنى 50 ساڵەى نەوت دەکات

2020.11.15 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى باسى قەرزى موچە و رێککەوتنى 50 ساڵەى نەوت دەکات

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، هەرێمى کوردستان ناتوانێت تاکلایەنە قەرز بکات بۆ دابینکردنى موچە، رەتیشیکردەوە رێککەوتنى 50 ساڵەى نەوت لەگەڵ تورکیا ڕێگربێت لەبەردەم رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نێچیرڤان بارزانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەدواى کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە  کە ناس کورد دیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند "یاساکانى عێراق رێگە نادات تاکلایەنە قەرز بکەین بۆ دابینکردنى موچە، بەغداش هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرێت".

 

وتیشى "رێژەى موچەخۆران زۆر بەرزە، دەبێت چارەسەرى ئەو کێشەیە بکەین".

 

لەبارەى رێککەوتنەکانى نەوت لەگەڵ تورکیا و رۆسنەفت و رێگرییان لەبەردەم رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، نێچیرڤان بارزانى وتى "ئەوە راست نییە کە دەوترێت ئەو رێککەوتنانە رێگرن، هیچ کێشەیەکى لەسەر رادەستکردنى نەوت بۆ بەغدا نییە، پێشتریش بە نوسراو ئەوە بۆ بەغدا نێردراوە".

 

باسى لەوەشکرد، بەغدا پێی راگەیاندوون کە لەم قۆناغەدا نایەوێت دەستوەردان بکات لەپرسی هەناردەکردنى نەوتى هەرێم.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە، بژارەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان گفتوگۆیە و هەوڵدەدەن بەردەوامبن لە گفتوگۆ تا لەو ڕێگەیەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.