گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی بۆ ڕێککەوتن ڕاگەیاند و داوایەکیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

2020.11.15 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی بۆ ڕێککەوتن ڕاگەیاند و داوایەکیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ناس کورد-

کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەی سێ سەرۆکایەتییەى هەرێم کۆتایی هات و نێچیرڤان بارزانیش ڕایگەیاند، ئەوەى لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا "جێگەی نیگەرانییەی زۆری ئێمەیە بەڵام ئامادەین لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین."    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد دیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، "شێوازی دەرکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق سزادانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و ئێمە زۆر نیگرانین لێی."

 

نێچیرڤان بارزانی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد بۆچوونی خۆی لەسەر بابەتەکە دەرببڕێت و وتی، "پێویستە ئەوان شتێک بکەن."

 

وتیشی، "ئەگەر هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە عێراق ئەوا نەدەبوو ئەو بڕیارە دەربکرایە و ئەوە پێچەوانەی هەموو ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی لەسەر بنیادنراوە."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردەوە: "ئەو بڕیارە دەستکەوت نییە بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەڵکو گەورەترین شکستە بۆ حکومڕانی عێراق."

 

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد: "دەزانین ئێمە مافمان هەیە و بەرپرسیارێتیشمان هەیە، ئێمە هیچکات لە بەرپرسیارێتی ڕامان نەکردووە و ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بەرپرسیارێتیانەی لەسەر شانمانە و ئامادەین لە بودجەی 2021یش سەرجەمیان جێبەجێبکەین."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: "هەرێمی کوردستان بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت و چەند جارێکیشی ڕێککەوتووین و سەرجەم بەڵگە و نوسراوەکانیش هەن کە ڕێککەوتن کراوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو ڕاستییەکان ئاشكرادەکەین."

 

جەختیشیکردەوە: "ئێستاش ئامادەین سەرجەم کێشەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەین و بگەینە ڕێککەوتن، خۆم وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوادەکەم نەتەوە یەکگرتووەکان دەور ببینن و دەستێوەردان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاووڵاتنیانی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ خۆڕاگریان لەو دۆخەی کە هەیە و جەختدەکەنەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کە موچە دابین بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن.