گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ دوای کوشتنی هاوسەر و کچەکەی هەفتەیەک بەتەنیشت تەرماکانیانەوە خەوت

2020.11.15 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ دوای کوشتنی هاوسەر و کچەکەی هەفتەیەک بەتەنیشت تەرماکانیانەوە خەوت

ناس کورد-

پیاوێکی سەنگاپۆری، دوای کوشتنی هاوسەرە دووگیانەکەی و کچە چوارساڵانەکەی، بۆماوەی هەفتەیەک لەگەڵ تەرمەکەنیان ماوەتەوە و ڕۆژانە بە تەنیشتیانەوە خەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "نیوز ئاسیا" کە ( 15ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە: "پاوێکی سەنگاپۆری بە ناوی چۆنگ بای شان،بەهۆی ئالودەبوونی بە قومارکردن، بەشێکی زۆری لەداهات و پارە پاشەکەوتکراوەکانی خێزانەکەی لەناوبردووە، ئەوەش وایکردووە توشی مایە پوچبوون بێتەوە و دواتریش بەو هۆکارەوە دەمەقاڵێی لەنێوان خۆی هاوژینەکەی دروست بووە و کوشتویەتی".

 

بە گوێرەی کەناڵەکە: "دوای ئەوەی پیاوە سنگاپۆرییەکە بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیەوە هاوژینە تەمەن 39 ساڵەکەی کوشتووە کە دووگیان بووە دواتر، کچە چوار ساڵەکەشی خنکاندووە بە هۆکاری ئەوەی زۆر گریاوە کاتێک دایکی بینیوە چۆن لەسەر دەستی باوکی دەکوژرێت." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، دواتر شان هەوڵی داوە کۆتایی بەژیانی بهێنێت، بۆیە ئاگری لەژووری نووستنەکە بەرداوە کەتەرمی هاوسەرەکەی وکچەکەی تێدا بووە و هەوڵیداوە خۆشی بسوتێنێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ژوورەکەوە نەیتوانیوە کارەکە تەواوە بکات.

 

ئاماژە بەوەشكراوە: "شانی تەمەن 45 ساڵ بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەل تەرمەکانیان ماوەتەوە و ڕۆژانە لەتەنیشتیانەوە خەوتووە." 

 

شان، دوای ئاشکرابوونی تاوانەکەی و دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی داوە خۆی وەک نەخۆشێکی دەروونی دەربخات، بەڵام دادگا هەموو ئە وبیانوانەی ڕەتکردووەتەوە و لە 12ئەم مانگەدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە.